توێژینەوەیەک هۆشداریی دەداتە ئەو دایکانەی لە نزیک کێڵگەکانی نەوت و گاز دەژین

کاریگەری کووشندەی لەسەر دڵی منداڵەکانیان دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، ئەو منداڵانەی لە نزیک کێڵگەکانی نەوت و گاز لە دایک دەبن، ئەگەری زیاتریان هەیە دووچاری نەخۆشییەکانی دڵ ببنەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو منداڵانەی کەمتر لە دوو کیلۆمەتر دوورن لە کێڵگەیەکی نەوت یان گاز، بە رێژەی 70%، ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشییە دڵە زگماکییەکان زیاتر دەبێت.

لیزا ماککێنز، پزیشک و بەڕێوەبەری توێژینەوەکە، لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئەو ماددە کیمیاییانەی لە بیرە نەوتیی و گازییەکان دەردەچن، کاریگەری کووشندەی لەسەر ئەو منداڵانە دەبێت، کە دایکیان نزیک لەو ناوچانە دەژین".

ئەوەش ئاشکرا کراوە، چەند چڕی دووکەڵ و پاشماوەی نەوت و گازەکە زیاتر بێت، کاریگەری زیاتری لەسەر تەندروستی دڵی ئەو منداڵانە دەبێت کە تازە لە دایک دەبن.

RAWstory

H.J