وه‌چه‌ی "بكوژی به‌غدادی" داواكاری زۆری له‌سه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئاشكرابوونی به‌شێك له ورده‌كارییه‌كانی چۆنیه‌تی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش، كه تێیدا سه‌گێك له وه‌چه‌ی مالینۆی به‌لجیكی به‌شداربووه و رۆڵی كارای هه‌بووه، ئێستا ئه‌و وه‌چه سه‌گه داواكاریی زۆری له‌سه‌ره له ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هاووڵاتییه‌كی زۆر له‌و وڵاته، روویان له كڕینی ئه‌و جۆره وه‌چه‌یه‌ی سه‌گ كردووه، به‌ڵام پسپۆران هۆشداری له‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و جۆره سه‌گه بۆ هه‌موو بارودۆخێكی ناوماڵ گونجاو نییه و ژینگه‌ی تایبه‌تتری ده‌وێت وه‌ك له‌وه‌ی ئاسایی ماڵان‌دا هه‌یه.
ئیرین هۆكفۆرن، شاره‌زای بواری په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی سه‌گ باس له‌وه ده‌كات، په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و جۆره سه‌گه بۆ زۆرێك له خه‌ڵك كارێكی ئاسان نییه.
روونيشی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، سه‌گێك له وه‌چه‌ی مالینۆ رۆڵی پاڵه‌وانێتی گێڕاوه له ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی به‌غدادی، داواكارییه‌كی زۆر بۆ كڕینی ئه‌و جۆره سه‌گه هه‌یه.
به بۆچوونی ئه‌و شاره‌زایه، خه‌ڵكی واده‌زانێت به‌خێوكردنی ئه‌و جۆره سه‌گه كارێكی چێژبه‌خشه، به‌ڵام ئه‌وه له كاتێكدا وا ده‌بێت، كه خێزانێكی گونجاو یان كه‌سێكی گونجاو بۆ راهێنانی ئه‌و سه‌گه خاوه‌ندارێتی بكات، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه له باخچه‌ی ماڵان‌دا ببه‌سترێته‌وه، چونكه پێویستی به راهێنانی زۆره.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ده‌بێت وه‌رزشێكی زۆر له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا بكات و له نزیكه‌وه ئاگاداری بێت.
سوپای ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئاژه‌ڵه‌كان پشت به سه‌گی جۆری مالینۆی به‌لجیكی ده‌به‌ستێت، هه‌رچی پۆلیسه گێرمان شێپه‌رد به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی جۆری گونجاویان له‌و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی هه‌یانه.
سه‌رچاوه: ABC News
ئ. م