دوو پەنابەر بەشێوەیەکی سەیر هەوڵی بڕینی خاڵە سنوورییەکان دەدەن
K24 – ههولێر:
لە سنووری نێوان شاری سەربەخۆی مێلیلا و وڵاتی مەغریب، دوو هاووڵاتی ئەفریقی دەستگیر دەکرێن کە دەیانویست بە قاچاخ بچنە ئەوروپا و خۆیان بە شێوازێکی جیاواز حەشاردابوو.
ئەو دوو هاووڵاتییە، لەناو دوو دۆشەک خۆیان حەشاردابوو و دەیانویست تا وڵاتی مەغریب نەیەنە دەرەوە، بەڵام پۆلیس توانی ئاشکرایان بکات.
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەو دوو هاووڵاتییە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت،
زۆربەی هاووڵاتیانی ئەفریقا لە رێگای وڵاتی مەغریب دەچنە ئەوروپا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە هاوسنوورە لەگەڵ ئیسپانیا و دوور نێوانیان زۆر کەمە.
H.J