به ڤیدیۆ.. له ناو هۆڵی په‌رله‌مان داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
په‌له‌مانتارێكی ئیتاڵی له‌كاتی كۆبوونه‌وه و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات.
فلاڤیۆ دی مورۆ، په‌رله‌مانتارێكی ئیتاڵیه، له ناوه‌ڕاستی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، كه تایبه‌ت بوو به ره‌وشی دوای بوومه‌له‌رزه و چۆنیه‌تی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه زیانلێكه‌وتووه‌كان، داوای ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد.
له‌و كاته‌دا، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ناوی ئیلیزا دی لیۆ، كه به هه‌مان شێوه ئه‌ندامی په‌رله‌مانه، له خواره‌وه‌ی ریزی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتبوو.
هه‌رچه‌نده دوای داواكارییه‌كه، هاوكاره‌كانی له په‌رله‌مان به چه‌پڵه‌ڕێزان خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به داوای په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ربڕی و وه‌ڵامه‌كه‌شی به به‌ڵێ له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، فلاڤیۆ دی مورۆ ئاگاداركرایه‌وه، كه كارێكی به‌جێ نییه دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌كار بهێنرێت.
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات، زۆرجار به‌هۆی سه‌رقاڵی كاروباری سیاسه‌ت و گفتوگۆی ئیداری وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وه‌یان بیرده‌چێته‌وه كه ده‌بێت گرنگی به‌كێ بده‌ن و زۆرجار وای لێدێت، خۆشه‌ویسته‌كانیشیان له‌بیر كردووه.
سه‌رچاوه: Daily Mail
ئ. م