هاووڵاتییه‌كی توركیا به گوێدرێژ دژی بڕیارێكی حكوومه‌ت ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتیه‌كی تورك، له دژی بڕیارێكی حكوومه‌ت، به گوێدرێژه‌كه‌یه‌وه ده‌چێته ناو مۆڵێك و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ده‌كڕێت، خه‌ڵكیش به سه‌رسوڕمانه‌وه لێی ده‌ڕوانێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه، به‌و شێوه‌یه دژی بڕیارێكی حكوومه‌ت ده‌وه‌ستێته‌وه، كه بڕیاردراوه له‌مه‌ودوا له به‌رامبه‌ر بردنی كیسه‌ی نایلۆنی مۆڵه‌كان، پاره بده‌ن و چیدیكه به بێ به‌رامبه‌ر نییه.
رۆژنامه‌ی "یه‌نی شه‌فه‌ق"ی توركی، گرته ڤیدیۆیی ئه‌و پیاوه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له شاری نیدا روویداوه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پاره به كیسی نایلۆن بدا، گوێدرێژه‌كه‌ی بردووه و تێڕكه‌كانی پڕ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ده‌كات.
به گوێره‌ی بڕیارێكی نوێی حكوومه‌ت، چیدیكه نابێت شوێنه بازرگانییه‌كان، كیسی نایلۆن به به‌لاش بۆ كڕیاره‌كان دابین بكه‌ن و ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك بۆ یه‌ك نایلۆن، چاره‌كه لیره‌یه‌ك بدات.
رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دوای خۆیدا هێناوه، هه‌ر له ناو مۆڵه‌كه‌ش، پیاوه‌كه له‌لای كاشیه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی حیساب ده‌كات و دواتریش ده‌یانخاته‌وه ناو تێڕكه‌كه و له پشتی گوێدرێژه‌كه‌ی هه‌ڵده‌دات.
ئ. م