به ڤیدیۆ.. مه‌ستێك سه‌رشێتانه تانكێك به شاردا ده‌گێڕێت
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی پۆڵه‌ندی پشێوییه‌كی زۆری له شاره‌كه‌ی درووست كردووه، به هۆی لێخوڕینی تانكێك و سووڕانه‌وه‌ی به‌ناو شاردا.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتییه‌كی مه‌ست بووی پۆڵه‌ندی، تانكێكی جۆری تی 55ی سۆڤێتی به شێوه‌یه‌كی سه‌رشێتانه له شه‌قامه‌كانی شاری باهنچنۆ لێخوڕیوه و ترس و نیگه‌رانی زۆری درووست كردووه.
پۆلیس رایگه‌یاندووه، ئاگادار كراینه‌وه به بوونی تانكێك و به په‌له ده‌ورییه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ له ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كهوولییه‌كان به مه‌ستی تانكه‌كه‌ی لێخوڕیوه.
پۆلیس راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه پێشتر ئه‌فسه‌ری سوپا بووه و به تۆمه‌تی ترساندنی هاووڵاتیان دراوه‌ته دادگا و ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ بێته‌وه به هه‌شت ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت.