بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش – هه‌ولێر وه‌ڵامی مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش – هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌داته‌وه، كه پێشتر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "بە شێوەیەکی ناڕەوا و بە ئاستێکی نزمی وەک خۆی، پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی دا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و وتانه‌ی سه‌نگاوی له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارێكه، كه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به 60 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرابوو و له به‌ندیخانه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش – هه‌ولێر، دووپاتی ده‌كاته‌وه، تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ هه‌ست و سۆزی كه‌سوكار و لایه‌نگرانی ئه‌و كه‌سه‌ی، له‌و بازرگانییه تێوه گلاوه و ده‌شڵێت: "دەرگامان کراوەتەوە بۆ هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەک کە گومانەکان بڕەوێنێتەوە".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"وەڵامێکی پێویست بۆ (محموود سەنگاوی) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێرەوە
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، محموود سەنگاوی بە شێوەیەکی ناڕەوا و بە ئاستێکی نزمی وەک خۆی پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی دا و ناماقوڵی زۆری دەرهەق بە دڵسۆزان و رۆڵەکانی ئەم گەلە و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەو وتانەی محموود سەنگاوی پەیوەندیدارە بە دۆسیەی تۆمەتبارێک کە لەسەر مامەڵەکردن بە شەست کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو و لە بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
ئێمە تێگەیشتنمان هەیە بۆ هەست و سۆزی کەسوکار و لایەنگرانی ئەو کەسە کە تێوە گلاوە بە بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و دەرگامان کراوەتەوە بۆ هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەک کە گومانەکان بڕەوێنێتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە لەگەڵ لایەنە فەرمیە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە.
ئاشکراکردنی ئەم گروپە تاوانبارە، دەستکەوتی گەورەیە بۆ پرۆسەی گەڕان و ئاشکراکردنی ئەو گروپە مافیاییەی دەیانەویت هەرێمی کوردستان بکەنە ناوەندی بازرگانی کردن و ئالودەکردنی هاووڵاتیان بە ماددەی نەگریسی هۆشبەر. دەزانین قاچاخچێتی لە ناو پشێویدا چالاك دەبێت، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە قاچاخچییەکی ناسراوی مەرزەکانی ناوچەی گەرمیان، کە تێوەگلاوی بازرگانی ڕەش و ئەندامی تۆڕی بازرگانی ناشەرعییە، بەرگری لە تۆری مافیا بکات و لەسەریان بێتە دەنگ و وەرەقەکان تێکەڵی پەیوەندی نێوان حیزبەکان بکات.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ئەم گەلە و شەونخوونی و ماندووبوونی زۆر دەکێشن و هەزاران شەهید و بریندارمان داوە تا هاووڵاتیان لە ئارامی و ئاسایش‌دا بژین و هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت لە هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسیەکی تیرۆریستان و مافیاکانی ماددەی هۆشبەر و هاوکاری و پاڵپشتی و دەستخۆشی هاونشتمانیانی دڵسۆز لای ئێمە سەنگی مەحەکە، نەک خۆگڤکرندنەوەی شەریکەکانی تاوان و قاچاخچێتی.
دەزگاکەمان بەمافی خۆی دەزانێت لە دژی هەر جۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا و ناوزڕاندنێک، بەرامبەر دەزگا و هێزەکانمان، رێکاری یاسایی بگرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر
2020/1/20"