مارێكی گه‌وره منداڵێكی 4 ساڵان ده‌ڕفێنێ
K24 - هه‌ولێر:
مارێكی گه‌وره كه درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تر و نیو بووه، په‌لاماری منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانی داوه و هه‌وڵیداوه له ماڵه‌كه‌ی خۆی دووریبخاته‌وه و بیباته شوێنێك و بیخوات، به‌ڵام باوكی منداڵه‌كه ئازایانه به‌ره‌نگاری ماره‌كه بووه‌ته‌وه و منداڵه‌كه‌ی به ده‌می ماره‌كه سه‌ندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، منداڵه‌كه ناوی كلیفۆرد سۆمسۆنه و به‌هۆی برینه قوڵه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، چونكه هه‌فته‌ی رابردوو ماره‌كه زۆر بێ به‌زه‌ییانه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوی ئێرلی له باكووری كوینزلاند په‌لاماریداوه.
دایكی منداڵه‌كه گوتوویه‌تی: "ماڵمان برده ئه‌و خانووه له‌و ناوچه‌یه، به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكی خێزانیمان سازكردبوو، پێش ئه‌وه‌ی ماره‌كه په‌لاماری منداڵه‌كه‌م بدات، چونكه كلیفۆرد لای مه‌له‌وانگه‌كه بووه و 6 منداڵی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بووه و خۆیشم چاودێریم ده‌كردن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ناكاو قیژه و هاوارم گوێ لێ‌بوو، كاتێك ته‌ماشام كرد مارێكی گه‌وره قاچی منداڵه‌كه‌می خستووه‌ته ناو ده‌مییه و ده‌یه‌وێت له شوێنه‌كه دووریبخاته‌وه و بیخوات".
باوكیشی گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر له‌كاتی گونجاو‌دا فریا نه‌كه‌وتبام منداڵه‌كه‌م له‌لایه‌ن ماره‌كه‌وه ده‌خورا، هه‌ر زوو چه‌كوشێكم كێشا به سه‌ری ماره‌كه‌دا و به‌و هۆیه‌وه ده‌می له قاچی منداڵه‌كه‌م كرده‌وه و قوتاری بوو.
باوكی ئه‌و منداڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ماره‌كه زۆر شه‌ڕه‌نگێز و دڕنده بووه، پێشتر مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ماری دیكه كردووه، به‌ڵام ماری له‌و جۆره شه‌ڕانگێزم نه‌بینیووه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌ی برۆسێربین نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ منداڵه‌كه‌كراوه، ئێستا ته‌ندروستی باش و سه‌قامگیره.