ویستی گه‌شت به‌جیهاندا بكات به‌ڵام له یه‌كه‌م وڵات ده‌ستدرێژی سێكسیان كرده سه‌ر و كوشتیان
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی مه‌كسیكی، ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ویستی گه‌شتێك به وڵاتانی جیهاندا بكات، به‌ڵام له یه‌كه‌م وڵات‌دا، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر و دواتریش ده‌كوژرێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی "ده‌یلی ستار"ی به‌ریتانی، ئه‌و كچه ناوی (ماریا ماتۆس تینۆریۆ) بووه، به مه‌به‌ستی گه‌ڕان و بینینی كولتوور و هونه‌ری وڵاتانی دیكه، ویستوویه‌تی گه‌شتێك به جیهاندا بكات و به‌هره‌كانی خۆیشی له بواری میوزیك نیشان بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌مجار چووه‌ته وڵاتی كۆستاریكا.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، ماریا له كۆستاریكا، كچه گه‌شتیارێكی به‌ریتانی ناسیوه و له‌وێ به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكیان كردووه، دواتریش بۆ كات به‌سه‌ربردن، چوونه‌ته كه‌نار ده‌ریا، له‌وێش دوو پیاوی كۆستاریكی، په‌لاماریان داون.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، كچه به‌ریتانییه‌كه توانیویه‌تی خۆی رزگاربكات و رایكردووه و هه‌واڵی پۆلیسی داوه، به‌ڵام (ماریا) كه له مه‌كسیكه‌وه هاتبوو، له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌كه رفێندراوه و بردوویانه‌ته شوێنێكی داخراو.
به گوێره‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، دوو پیاوه‌كه ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر (ماریا) و دواتریش بۆ داپۆشینی كرده‌وه‌كه‌یان، كچه مه‌كسیكیه‌كه‌یان كوشتووه.
دواتر پۆلیسی كۆستاریكا جه‌سته‌ی ماریای له كه‌نار ده‌ریا دۆزییه‌وه و توانییان دوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، (ئیسكوێل سیرداس) به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركراوه و (پیناودیس میندۆزا)ش به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی، تۆمه‌تی كوشتنیش دراوه‌ته پاڵ هه‌ردووكیان.
ا. م