پێنج نیشانە دەریدەخەن رێژەی تیستۆسرۆن لە لەشدا کەمە

چۆن دەزانی رێژەی تێستۆسرۆن لە لەشدا کەمە؟

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ زیاد بوونی تەمەن، چەند گۆڕانکارییەک لە لەشی مرۆڤدا روودەدەن، بۆ پیاوانیش، کەم بوونەوەی تێستۆسرۆن (هۆرمۆنێکی ستیرۆیدە و توخمە سیفەتەکان و بەرھەمھێنانی تۆوەکان رێکدەخات) یەکێکە لەوان.

مۆهان گاریکیپاریسی، پزیشک لە زانکۆی ئۆسمانیای هیندستان، گرنگترین ئەو نیشانانە دەستنیشان دەکات کە بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی تێستۆسرۆن پیاوان تیایاندا دەردەکەوێت.

  • ماندووبونی زۆر ئەگەرچی زۆریش بنووی
  • کەمبوونەوەی کێشی ماسوولکە
  • زیابوونی کێشی لەش و چەوری
  • لاوازی سێکسی
  • خەمۆکی و خێرا گۆڕانی باری دەروونی

چەند رێگایەک هەن بۆ ئەوەی بتوانی بە شێوەیەکی سروشتی رێژەی تێستۆسرۆن زیاد بکەیت، ئەوانیش وەرزشکردن، خواردنی پڕۆتین، زینک، ڤیتامین دی، کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و خەو و پشوودان.

دەکرێت لە رێگای پشکنینی خوێن و چەند پشکنینێکی دیکە، رێژەی تێستۆسرۆن دیاری بکرێت.

 

Bell Marra Health

H.J