كامێرای له‌ناو قوتووی شامپۆ شارده‌وه.. وێنه‌ی 34 كچی به رووتی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
پیاوێكی نیوزیلاندی 219 گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا دیمه‌نی 34 كچی خوار ته‌مه‌ن 30 ساڵی به رووتی تۆمار كراوه. ئه‌و گرتانه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له 3 مانگ تۆماركراون.
بۆ تۆماركردنی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه، تۆمه‌تباره‌كه كامێرای بچووكی به‌كارهێناوه و له‌ناو قوتووی شامپۆ له ژووری خۆشوشتن "گه‌رماو" شاردۆته‌وه.
دواتر پۆلیس به‌و بابه‌ته‌ی زانیوه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و گرتانه كاتێك تۆماركراون، كه كچه قوربانییه‌كان له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ یه‌كێك له شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی نیوزیلاند خۆیان له‌و گه‌رماوه شوشتووه، كه گرته ڤیدیۆكانیان لێی تۆماركراون.
وه‌ك میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێك پیاوه‌كه له وێنه‌گرتن ته‌واو ده‌بوو، راسته‌وخۆ ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كرده‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ش ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زنامه و پیشه‌ی هه‌ر قوربانییه‌كی بڵاوده‌كرده‌وه.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان به‌وه داوه، دادگا ناسنامه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی به شاراوه‌یی هێشتۆته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووه، له‌كاتێكدا دادگا ئاشكرایكردووه، بۆ تاوانێكی له‌مجۆره پێشبینی ده‌كرێت به‌لایه‌نی كه‌م سزای زیندانیكردنی 14 ساڵی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
H.B