زانایان كلیلی تێگه‌یشتن له گه‌ردوون له رێی وێنه‌یه‌كی ده‌رچه ره‌شه‌كانه‌وه ده‌دۆزنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زانایانی فیزیای گه‌ردوونی، یه‌كه‌م وێنه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی ره‌شی ئاسمانیان بڵاوكرده‌وه, كه زیاتر له 200 زانا به‌شدارییان له‌و ده‌ستكه‌وته بێ پێشینه‌یه‌ی مرۆڤایه‌تیدا كردووه. وێنه‌كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ باشتر تێگه‌یشتن له گه‌ردوون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 6 كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی پێكه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهان رێكخرا بۆ ئاشكراكردنی وێنه‌ی ده‌رچه ره‌شه‌كه‌ی ناو دڵی گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 54 ملیۆن ساڵی رووناكی له زه‌وییه‌وه دووره.
ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت بۆ تێگه‌یشتن له گه‌ردوون. چونكه زانایان ماوه‌ی دوو ساڵه چاوه‌ڕوانی ئه‌و راگه‌یاندنه بوون. بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ست بوو به ده‌ستكه‌وته ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژییه گه‌وره‌كانه‌وه. چونكه بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ده‌رچه‌ی ره‌شی ناو گه‌له ئه‌ستێره‌ی M87 له دووری 54 ملیۆن ساڵی رووناكی له زه‌وییه‌وه گیراوه.
وا خه‌مڵێنراوه, كه ئه‌و ته‌نه 6.5 ملیار جار له كۆمه‌ڵه‌ی خۆر گه‌وره‌تره. له پشت ئه‌و وێنانه‌شه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره گرنگه‌كان و كلیلی نێهنییه‌كانی گه‌ردوون ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی هه‌یه.
ده‌رچه ره‌شه‌كان وه‌ك ئه‌ستێره و ته‌نه‌كانی دیكه له گه‌ردووندا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌لبێرت ئه‌نیشتیاین، پێش زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك پێشبینی كردبوو له رێگه‌ی تیۆری رێژه‌یی گشتییه‌وه و هێزی كێشكردن به تێگه‌یشتنێكی نوێ شرۆڤه كرد. زانایانیش به تێپه‌ڕبوونی كات بوونی ئه‌و ده‌رچه ره‌شانه‌یان له گه‌ردووندا پشتڕاست كرده‌وه.
ده‌رچه ره‌شه‌كه ته‌نێكی زۆر گه‌وره‌یه و له خۆر زۆر گه‌وره‌تره و ده‌كه‌وێته ناو دڵی گه‌له ئه‌ستێره‌كان و له‌ناو دڵی هه‌ر گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌كدا ده‌رچه‌یه‌كی ره‌شی گه‌وره هه‌یه.
هێزی كێشكردنی ئه‌و ده‌رچه ره‌شانه زۆر گه‌وره‌یه و ناتوانرێت بخه‌مڵێنرێت. هیچ شتێك نییه بتوانێت لێی نزیك ببێته‌وه و لێی ده‌رباز ببێت. ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره و هه‌ساره و هه‌ر ته‌ن و ماده و وزه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵده‌لوشێ، ته‌نانه‌ت رووناكیش خۆی له‌و ده‌رچه ره‌شانه بۆ قوتار ناكرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به ره‌ش و تاریك ناونراون، چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌ستێره‌كانه، نه تیشك ده‌داته‌وه، نه تیشكیش وه‌رده‌گرێت.
ناتوانرێت ناو جه‌رگه‌ی ده‌رچه ره‌شه‌كان ببینرێت، ته‌نها شێوه‌كه‌ی له‌و بازنانه‌ی ده‌وروبه‌ریدا ده‌رده‌كه‌وێ، كاتێك هه‌ر ته‌نێك له‌و ده‌رچه ره‌شانه نزیك ده‌بێته‌وه، به‌خیراییه‌كی زۆر رایده‌كێشێته بازنه‌ی ده‌وروبه‌ری چاڵه‌كه، وه‌ك چۆن ئاو له ده‌رچه مه‌غسه‌ل و مه‌نهۆڵه‌كانی ئاوی حه‌مامه‌وه به خێرایی ون ده‌بێت، به‌وه‌ش ده‌ڵین (accretion disc) و چوار ده‌وری ده‌رچه ره‌شه‌كه به گاز و ته‌م ده‌ته‌نێت و تيشكى سینی (تيشكى X) له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه ده‌توانێت ده‌ریبخات.
به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی رونتر ده‌وروبه‌ر و ناو ده‌رچه ره‌شه‌كه ببینرێت، بۆیه له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته ته‌لیسكۆپ یان دووربین به قه‌باره‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی درووست بكات. ئه‌وه‌ش كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام توێژه‌ران چاره‌سه‌رێكیان دۆزیوه‌ته‌وه و له رێگه‌ی تۆڕیكی ته‌لیسكۆپه‌وه كه له هه‌شت ته‌لیسكۆپی رادیۆییی پێكدێت و له فه‌ره‌نسا، گرین‌لاند، ئه‌نتارتیكا، چیلی،مه‌كسیك، ئه‌مه‌ریكا، هاوای و ئیسپانیا دانراون و ناونراون (Event Horizon Telescope) یان نزیككه‌ره‌وه‌ی دڵی رووداوه‌كان دانراون.
ساڵی 2017 هه‌شت ته‌لیسكۆپه‌كه به‌هۆی كاتژمێری زه‌ڕه‌وه، زۆر به وردی پێكه‌وه چاودێری ده‌رچه‌ی ره‌شی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی M87ـیان كرد، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووش‌دا ئه‌و زانیارییه به رێگه‌ی پرۆگرامی كۆمپیوته‌ریی خواریزمییه‌وه programming algorithm شیكردنه‌وه‌یان بۆ كرا تا له راستییه‌كه‌ی دڵنیاببنه‌وه. به‌شه زیاده‌كانی لابده‌ن, كه بووه‌ته هۆی شێواندنی سه‌رچاوه‌ی تيشكى ده‌وروبه‌ری ده‌رچه ره‌شه‌كه و كۆمپیوته‌ره‌كان توانییان وێنه ته‌واوه‌كه‌ی دوو ده‌رچه ره‌شه‌كه پێكبێننه‌وه و به‌م ئه‌نجامه‌ش، دوای دوو ساڵ توێژه‌ران گه‌یشتن به وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌رچه‌ی ره‌شی ناو دڵی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی M87.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌ستكه‌وتووه بایه‌خێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌گشتی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه باوه‌ڕ به‌و شتانه ده‌كات كه به‌چاو ده‌یانبینێ، بۆیه ئه‌مڕۆ مرۆڤه‌كان ده‌توانن بڵێن وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌رچه ره‌شه‌كه‌مان هه‌یه.
به‌ڵام له رووی زانستییه‌وه، وێنه‌كه شۆڕشێكه له تێگه‌یشتن، پێش گرتنی ئه‌و دوو وێنه راسته‌قینه‌یه، به خه‌یاڵ و خه‌مڵاندنی خۆیان وێنه‌ی ده‌رچه ره‌شه‌كه‌یان ده‌بینی، به‌و شێوه‌یه‌ش شیكردنه‌وه‌یان ده‌كرد كه خۆیان ده‌یانبینی، بۆ نموونه فیلمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، Interstellar وێنای گه‌یشتنی مادده‌كان به دڵی ده‌رچه ره‌شه‌كان.
ئه‌م تێڕوانینه‌ش له نه‌بوونه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكو پشتیان به لێكدانه‌وه‌ی ماتماتیك و تیۆری رێژه‌یی گشتی ئه‌نیشتاین بۆ كێشكردن به‌ستووه، ئه‌و تیۆره به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌موو ئه‌و ته‌نانه‌ی ده‌وروبه‌رمانی شیكردووته‌وه. به‌ڵام توێژه‌ران چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌ن كه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌درێته‌وه "ئایا تیۆره‌كه‌ی ئه‌نیشتاین له‌باره‌ی ده‌رچه ره‌شه‌كان كاری پێده‌كرێت؟".
ئه‌وه‌ش به قورسترین تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆره‌ی رێژه‌یی گشتی ئه‌نیشتاین داده‌نرێت. له‌ناو ده‌رچه ره‌شه‌كاندا پله‌كانی هێزی كێشكردن له راده‌به‌ده‌ره، به رێژه‌یه‌كه له‌وانه‌یه تیۆره‌كه‌ی ئه‌نیشتاین بۆی گونجاو نه‌بێت، زانایانیش توانای به‌راوردكارییان له نێوان تیۆری و كرداری ناو ده‌رچه ره‌شه‌كان نه‌بووه پێش ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی زانایان وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ش به به‌ڵێ یه، بۆیه لێكدانه‌وه‌ی تیۆره‌كه‌ی ئه‌نیشتاین پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ئێستا ئه‌نیشتاین ده‌توانێت به ئارامی له گۆڕه‌كه‌یدا بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه، ده‌رگا به رووی شیكاری گرنگترین نهێنی گه‌ردووندا ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو تیۆره‌یه كه باس له پێكهاتنی گه‌ردوون ده‌كه‌ن. یه‌كێكیان تیۆری رێژه‌یی گشتییه، كه بڕوای وایه سیستمی گه‌ردوون بێ كۆتایی له كشاندایه. هه‌روه‌ها تیۆری میكانیكی بڕ كه پێی وایه بێ كۆتا مادده كار له‌سه‌ر گه‌ردیله و پێكهاته‌كانی ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای كۆششی زانایان به‌ڵام تا ئێستا په‌یوه‌ندی هه‌ردوو تیۆر نه‌زانراوه. به‌ڵام به وردبوونه‌وه له‌و وێنانه‌ی ده‌رچه ره‌شه‌كان به‌ده‌ستهاتوون، زانایان هه‌وڵده‌ده‌ن له سنووری شیاوی و گونجاوی تیۆری رێژه‌یی گشتیی تێبگه‌ن و ئه‌و ئه‌ڵقه ونبووه‌ی نێوان تیۆره‌كه‌ی ئه‌نیشتاین و میكانیكای بڕ بدۆزنه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا مرۆڤ په‌ی به‌وه نه‌بردووه، مادده چی به‌سه‌ر دێت، كاتێك ده‌گاته ته‌نه ره‌شه‌كان و چاره‌نووسی به كوێ ده‌گات و بۆ كوێ ده‌چێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ق