هێلکە زیانت پێ دەگەیەنێت ئەگەر رێژەیەکی تەندروست نەخۆیت

هەفتانە دەبێت چەند هێلکە بخۆین؟

K24 – هه‌ولێر:

زۆر توێژینەوە لەسەر ئەوە کاراوە کە ئایا خواردنی هێلکە سوود یان زیانی هەیە، توێژینەوەیەکی نوێیش وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەو کەسانەی هەفتانە 300 میلیگرام (سێ بۆ چوار هێلکە) زیاتر دەخۆن، ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەیەکی کەم زیاد دەکات.

ڤیکتۆر ژۆنگ، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی فاینبێرگ لە ویلایەتی شیکاگۆ دەڵێت: "زۆر خواردنی هێلکە بەتایبەت زەردێنەکەی، سەرچاوەی سەرەکی کۆلیسترۆڵن و زیانی هەیە".

توێژینەوەکە سوودی لە داتای شەش بەدواداوچوون وەرگرتووە کە تیایاندا 29 هەزار کەس کە نەخۆشی دڵییان هەبووە یاخود دووچاری جەڵتە بوون لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە: "ئەو کەسانەی زیاتر لە 300 میلیگرام هێلکە دەخۆن، بە رێژەی 2.3% زیاتر دووچاری نەخۆشی دڵ دەبن و بە رێژەی 4.4% مردنی پێشوەختەیان تێدا زیاد دەکات".

بەهۆی دەوڵەمەندی بە کانزا و ڤیتامینەکان، هێلکە سوودی زۆری هەیە و ئەگەر بڕێکی پێویستی لێبخوورێت تەنانەت سوودی بۆ دڵیش هەیە، بەڵام ئەو کەسانەی کە کێشەی کۆلیسترۆڵ و دڵیان هەیە، دەبێت بەگوێرەی رێنمایی پزیشکیی بیخۆن.

CNN

H.J