بووک و خەسوویەک نەخۆشخانەیەک بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەکەن
K24 – ههولێر:
بووک و خەسوویەک پێکەوە دەچن بۆ سەردانی نەخۆشێک، بەڵام لە نەخۆشخانەکە دەبێتە شەڕیان و بە کارمەندانی نەخۆشخانەکەش لێک جیاناکرێنەوە.
رووداوەکە لە نەخۆشخانەی دین دایال لە باکووری وڵاتی هیندستان روویداوە و خێرا بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی دەیلی مەیل، بووک و خەسوو لە دوای شەڕەکەیان چوونەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵایان لەسەر یەک تۆمار کردووە.
H.J