زانايان چه‌ند نهێنييه‌كى خانه‌كانى له‌شى مرۆڤ ئاشكرا ده‌كه‌ن

دەتوانن لە رێگەیەوە باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشیيەکان دەستنیشان بکەن

K24 – هه‌ولێر:

پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و تاقیگە پزیشکیيەکان لەم ساڵانەی دواییدا چەند نھێنیەکیان لەسەر خانەکانی لەشی مرۆڤ ئاشکرا کرد.

زانایان ئێستا دەتوانن بە جیا لێکۆڵینەوە لە دی ئێن ئەی ھەر خانەیەک و چالاکیيە بۆماوەییەکانی بکەن.

ئەمەش رێگەی خۆشکردووە جۆر و ئەرکی ھەر خانەیەک لە لەشی مرۆڤدا بزانرێت و لەو رێگەیەوە ئەو خانانەی بەرپرسن لە نەخۆشی شێرپەنجە دیاری بکرێن.

ئێستا زانایان سەرقاڵی دروستکردنى ئەتەڵەسێکن لەسەر ھەموو خانە جیاوازەکانی لەشی مرۆڤ، کە پرۆفایلی 10 ملیار خانەی تێدایە.

ھۆکارەکەشی وەک پزیشکان دەڵێن ئەوەیە: دەتوانن لە رێگەیەوە باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشیيەکان دەستنیشان بکەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/63deede6-3652-439b-9eb1-4af180a3c03e/030419YBP.ism/manifest