ره‌چه‌ته‌یه‌كی سه‌یری پزیشكێك پارێزگار و وه‌زاره‌تی هێناوه‌ته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگای "بوحیره"ی میسر، ئافره‌تێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شاره‌كه‌ی كردووه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئازاره‌ی له جه‌سته‌یدایه، به‌ڵام پزیشكه‌كه وشه‌یه‌كی سه‌یری له‌سه‌ر ره‌چه‌ته‌كه‌ی نووسیوه.
رووداوه‌كه، رۆژی دووشه‌ممه (11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) له نه‌خۆشخانه‌ی "شبراخیت" روویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كانی میسر، ئافره‌تێكی نه‌خۆش چووه‌ته لای پزیشك. پێی وتووه، ئازارێكی زۆری هه‌یه. دوای پشكنین، پزیشكه‌كه، پێی وتووه، ته‌ندرووستیت سه‌لامه‌ته. ده‌رمانی بۆ نه‌نووسیوه. ئافره‌ته‌كه‌ش به پزیشكه‌كه‌ی وتووه، پێم بڵێ چاره‌سه‌ر چییه و پێویستم به چییه، پزیشكه‌كه‌ش له‌سه‌ر ره‌چه‌ته‌كه بۆی نووسیوه، "هه‌ر شتێك".
دوای ئه‌وه، ئافره‌ته‌كه ده‌چێته ده‌رمانخانه بۆ كڕینی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام پێی ده‌وترێت، ئه‌و وشه‌یه له‌سه‌ر ره‌چه‌ته‌كه‌ی نووسراوه. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاری شاره‌كه و بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بڕیاریان دا، پزیشكه‌كه راپێچی لێكۆڵینه‌وه بكرێت، سزای توند بدرێت. به‌و پێیه‌ی به گوێره‌ی یاسا و نه‌ریتی باوی پزیشكی، رێگه پێدراو نییه، پزیشك سوكایه‌تی به نه‌خۆش بكات، یان گاڵته به ته‌ندرووستییه‌كه‌ی بكات.