له‌ فه‌ره‌نسا كه‌ڵه‌شێرێك له‌سه‌ر زوو خوێندن دادگایی ده‌كرێت

دراوسێکانی بێزار کردووە

K24 – هه‌ولێر:

لە فەرەنسا کەڵەشێرێک بەھۆی ئەوەی بەیانیان زوو خوێندویەتی و دراوسێکانی بێزار کردووە دادگایی دەکرێت.

کەیسەکە لە دادگای سەینت پیەرە لە فەرەنسایە و ھیشتا یەکلا نەبووەتەوە.

خاوەنی کەڵەشێرەکەش دەڵێ: کەڵەشێر کاری خوێندنە و ھیچ کێشەیەکمان نیە و دراوسێکانم کردوویانەتە کێشە و ھەڵایان ناوەتەوە.

دادگا بڕیاریدا دادگاییەکە بۆ ھەفتەی داھاتوو دوابخات بۆ ئەوەی کێشەکەیان لە نێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن و کەس سزانەدرێت.

خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌، بۆ دانیشتنی داھاتوو کەڵەشێرەکەشی لەگەڵ خۆی دەھێنێتە ناو دادگا.

سەرۆکی شارەوانی سەینت پیەر ئەو شوێنەی دادگاییەکەی تێدا بەڕێوە دەچێت گوتی: نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین، خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌، کەیسەکە بدۆڕێنێت و ئیتر ئەو کولتورە جوانە و ئەو سیمبولەی فەرەنسا، داھاتووی بکەوێتە مەترسییەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b573c951-fd82-43f6-9b51-444a3a660c56/060619MET.ism/manifest