کۆمپانیایەک خەڵاتێکی سەرسوڕهێنەر دەداتە کارمەندەکانی

کارمەندان دووچاری سەرسوڕمان بوون

K24 – هه‌ولێر:

خاوەنی کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە شاری بالتیمۆری ویلایەتی ماریلاندی ئەمەریکا، ئێدوارد جۆن Edward St John، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، 10 ملیۆن دۆلاری دایە کارمەندەکانی.

کۆمپانیاکە خاوەنی 198 کارمەندە و بەگوێرەی ساڵی خزمەتیان، پارەیان پێدراوە، بە تێکڕای گشتی هەر کارمەندێک نزیکەی 50 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

ئێدوارد لە مەراسیمێک بە کارمەندەکانی دەڵێت، هۆکاری ئەم دیارییە ئەوەیە، ئێمە توانیومانە ئامانجی خۆمان بپێکین و گەشەپێدان لە 20 ملیۆن پێ چوارگۆشە لە نووسینگە، بازاڕ و کۆگاکان لە تەواوی ئەمەریکا بکەین.

لە کاتی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، کارمەندانی کۆمپانیاکە دووچاری سەرسوڕمانی زۆر دەبن و دڵخۆشیەکی زۆریان پێوە دیارە و یەکێکیان دەڵێت، بەم خەڵاتە، ژیانم دەگۆڕێت.

Metro