دوای نیو سه‌ده له ونكردنی ئه‌نگوستیله‌كه‌ی دۆزییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتیێكی ویلایه‌تی فلۆریدا توانی ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌ی له كه‌نار ده‌ریا بدۆزێته‌وه، كه به‌ر له 49 ساڵ ونی كردبوو.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "UPI"، هاووڵاتی كینیت بۆرد له ساڵی 1970 قۆناغی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌ی ئۆبۆرندیل ته‌واو كردووه و له كاتی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی ئه‌نگوستیله‌كه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی نزیك قوتابخانه‌كه‌ی ونكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات و تا شه‌وی دواتر ئینجا زانی كه ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ونكردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ساڵێك دوای ونكردنی ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه، كینیت ئه‌نگوستیله‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌مان شێوه ده‌كڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش ون ده‌كات.
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه نووسیویه‌تی، به‌ر له دوو هه‌فته، پشكنه‌رانی گه‌نجینه‌كان له‌رێگه‌ی دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی كانزاكان له نزیك كه‌ناری ملبۆرن سه‌رقاڵی كنه و پشكنین بوون، له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌ی دۆزییه‌وه، كه له‌ناو لمدا بزر ببوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نگوستیله‌كه پاك ده‌كاته‌وه، وێنه‌یه‌كی ده‌گرێت و له فه‌یسبووك بڵاوی ده‌كاته‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه، كینیت ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه و ده‌ڵێت: "زۆر به په‌رۆشم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نگوستیله‌كه‌م تاقی بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم قه‌باره‌ی په‌نجه‌كانم وه‌ك ئه‌و كاته ماون كه ئه‌نگوستیله‌كه‌م له‌به‌ر ده‌كرد یان نا، چونكه ئه‌و جاره رێگه ناده‌م لێم ون بێت و هه‌تاهه‌تایه هه‌ڵیده‌گرم".
سه‌رچاوه: لینتا. رو
H.B