له نیومێكسیكۆ ئێسكهپهیكهری داینهسوورێكی بچووك دۆزرایهوه
K24 – واشنتن:
کۆمەڵێک توێژەر، ئێسکی داینەسوورێکی بچووکیان لە نیومێکسیکۆ دۆزیووەتەوە، کە پێیان وایە ئەو داینەسورە لە خێزانی یەکێک لە دڕندەترین داینەسوورەکانە، کە تی-رێکسە.
لە ئێستاوە ئەو داینەسوورە ناونراوە تی-رێکسی بچکۆڵە. زاناكان دەیانەوێت بزانن ئەو داینەسوورە چۆن بووهتە تی-رێکس لە گیانلەبەرێکی کێش 30-40 کیلۆ بۆ گیانلەبەرێکی وەک تی-رێکس کە کێشی نزیکەی 3 تهن بووە.
ستێرلینگ نێسبیت، توێژەری تایبەتمەند لە بەبەردبوونی گیانلهبهران رایگهیاند، "هەموو داینەسوورە بکوژ و گۆشتخۆرەکان کە مێژووی ژیانیان لەسەر زەوی بۆ بەر لە 90 ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، لە هەمان سەردەمی ئەم ئاژەڵە بچووکانەن کە تازە دۆزراونەتەوە. ئەو داینەسوورە بچکۆڵانە کە ئامۆزاکانی داینەسووری تی رێکسن، دۆزینەوەیان هاوکاریمان دەکات بزانین چۆن ئەو ئاژەڵە بچووکانە قەبارەیان وا مەزن بووە".
سوسکیتایرانس یان تی رێکسی بچکۆلە، کە 92 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە و لە نێوان 7 تا 27 ملیۆن ساڵ بەر لە تی رێکس، تیرانەسۆرەس رێکس ژیاوە.
پێشووتر وا تێگەیشتبوون کە ئەو ئێسکانە هی تی رێکسن، بەڵام ئێستا دوای دۆزینەوەی چەند ئێسکێکی بە بەردبوویی تر دەرکهوتووە، کە ئەو ئاژەڵانە تەواو جیا بوونە.