میسر.. پزیشكێك له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌مرێت
K24- هه‌ولێر:
له كاتی به‌شداریكردنی له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی مه‌ترسیدار بۆ نه‌خۆشێك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی باكووری میسر، پزیشكێكی پسپۆڕی سڕكردن ده‌مرێت.
مردنی ئه‌و پزیشكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، مارگرێت نه‌بیلی ته‌مه‌ن 35 ساڵی، كه پزیشكی سڕكردن بوو، دوای ته‌واوكردنی كاری سڕكردن بۆ نه‌خۆشێك، كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی مه‌ترسیداری بۆ ئه‌نجام ده‌درا، به‌ر له‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ته‌واو بێت، ده‌مرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و پزیشكه‌وه، ئه‌میندارێتی ته‌كنیكی گشتی نه‌خۆشخانه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووسی میسر رایگه‌یاند، "هه‌میشه ئه‌و پزیشكه له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری له ئاماده‌باشیدا بووه، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به به‌زه‌یی بوو و به‌رده‌وام گرنگی به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی نه‌خۆش ده‌دا".
دوای مردنی ئه‌و پزیشكه، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته، داوایان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كرد، وه‌ك رێزلێنان بۆ خۆنه‌ویستی ئه‌و پزیشكه، دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندرووستی به‌ناوی بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی كوێتی
H.B