ئەو 12 درۆیەی کە نابێت هەرگیز لەگەڵ پزیشکەکەت بیکەیت

نەخۆشەکان وادەزانن "درۆی سپین" بەڵام زیانیان پێدەگەیەنێت

K24 – هه‌ولێر:

یەکێک لە بنەماکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشی و باری تەندروستی کەسێک، پرسیارکردنە لەبارەی چەند شتێکی تایبەت بە نەخۆشەکە، بەڵام هەندێک کەس لەبەر چەند هۆکارێک خۆیان لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە بە دوور دەگرن، ئەمەش زیانی تەندروستی زۆری هەیە.

ماڵپەڕی Business Insider بە راوێژ لەگەڵ سیزار یاڤاهێریان، بەرپرسی بەشی پزیشکی نەخۆشخانەی Carbon Health لە سان فرانسیسکۆ و گاسپێر گێراسی، پزیشک و نووسەر لە کۆمپانیای AmeriHealth، دیارترین ئەو زانیارییە هەڵانە دەستنیشان دەکەن کە نەخۆشەکان بە "درۆی سپی" دەزانن، بەڵام لە راستیدا زیان لە میکانیزمی دەستنیشانکردنی نەخۆشی و نووسینی دەرمان گونجاو دەگەیەنێت.

ئەگەر هەر نەشتگەرییەکی بچووک یان گەورەت کردووە، جا مێژووەکەی هەر کاتێک بێت، دەبێت پزیشکی لێ ئاگادار بکەیتەوە.

زانیاری لە بارەی دووگیانی و سووڕی مانگانە بە شەرمەوە مەڵێ و هەوڵبدە راستییەکە بە پزیشک بڵێیت

هەرگیز درۆ لە بارەی مێژووی نەخۆشییەکانی خێزانەکەت و تەمەنت مەکە.

پەیوەندییە سۆزداریی و سێکسییەکانت بە تەواوی بە پزیشکەکەت بڵێ، چونکە هەندێک نەخۆشی لە رێگای سێکسەوە دەگوازرێنەوە.

ئەگەر نازانی دەرمانێک چۆن بەکاردێت، بەکاریمەهێنە تا تەواو دڵنیا دەبیت.

ئەگەر جگەرە و نێرگەلە دەکێشیت یاخود خواردنەوە کحوولییەکان دەخۆیتەوە، دەبێت پزیشکەکە ئاگادار بێت.

کاتێک سەردانی پزیشکێکی نوێ دەکەیت، زانیاری لەبارەی چوونت بۆ لای دواین پزیشک پێبڵێ.

هەرگیز نابێت بە پزیشک بڵێیت کە تۆ وەرزش دەکەیت ئەگەر بە راستی وەرزش ناکەیت.

شەرم مەکە و بچووکترین ئازار و ناڕەحەتیت بە پزیشکەکە بڵێ.

کاتێک پزیشک رێنمایی و دەرمانت بۆ دەنووسێت، ئەگەر ناتوانی وەکو خۆی جێبەجێیان بکەیت، پزیشکەکەی لێ ئاگادار بکەرەوە.

ئەگەر ددانەکانت بە جوانی ناشۆی، بە پزیشکەکەت مەڵێ کە تۆ رۆژانە دەم و ددانت دەشۆیت.

ئەگەر لە رێنمایی یان قسەیەکی پزیشکەکە تێناگەیت، شەرم مەکە و پرسیار بکە.

H.J