دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌ردوونی رووده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
زانایانی گه‌ردوونناسی و ئاره‌زوومه‌ندانی دیارده سرووشتییه‌كان چاوه‌ڕوانی دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌ردوونیین كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رووده‌دات، به دیاریكراویش له 11/11/2019 و هه‌ساره‌ی عه‌تارد به به‌رده‌م خۆردا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و دیارده‌یه‌ش له هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا ته‌نها 13 جار رووده‌دات.
زانایان ده‌توانن له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه ئه‌و رووداوه ده‌گمه‌نه ببینن كه تا ساڵی 2032 دووباره نابێته‌وه. ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ببینن كه نزیكترین هه‌ساره‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه له خۆره‌وه.
زۆربه‌ی جاره‌كان هه‌ساره‌ی عه‌تارد به ئاراسته‌ی جیاواز له زه‌وی به ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه، بۆیه كاتێك عه‌تارد ده‌كه‌وێته نێوان زه‌وی و خۆره‌وه ده‌بێته دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌ردوونیی.
هه‌ساره‌ی عه‌تارد له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه وه‌ك خاڵێكی بچووك ده‌رده‌كه‌وێت، به شێوه‌یه‌كه به نزیكه‌ی 0.5%ـی قه‌باره‌ی خۆر ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناسا، 11ـی نۆڤه‌مبه‌ر ئاسمان زۆر نایاب ده‌بێت، عه‌تارد به به‌رده‌م خۆردا ده‌ڕوات و له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له دۆخی ئاسایی‌دا له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه عه‌تارد و "ڤینۆس" نابینین به به‌رده‌م خۆردا بڕۆن، بۆیه ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌بینرێت ناوازه‌یه".
مرۆڤه‌كان له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی سه‌ر زه‌وییه‌وه ده‌توانن چاودێریی رۆیشتنی خاڵه ره‌شه بچووكه‌كه بكه‌ن كاتێك به به‌رده‌م خۆردا به هێواشی گوزه‌ر ده‌كات، به‌ڵام زانیایان ئامۆژگارییان ئه‌وه‌یه به چاویلكه‌ی تایبه‌ته‌وه ته‌ماشا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیانی بۆ چاوی ته‌ماشاكاران نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌ی ڤینۆس بوایه ئاسانتر به چاو ده‌بینرا كاتێك به به‌رده‌م خۆردا ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌تارد بچووكه پێویستی به تێلیسكۆپ یان چاویلكه‌ی تایبه‌ت هه‌یه تا به باشتر ببینرێت.