ڤیان لە دیلی دەستی داعش بۆ ئامێزی خۆشەویستەکەی
K24 – ههولێر:
ماهیر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال، لەگەڵ کچە ئێزدییەکی رزگاربووی دەستی داعش هاوسەرگیری کرد.
ماهیر لە بارەی هەڵبژاردنی هاوسەرەکەی، ڤیان، دەڵێت: "بەر لە چوار ساڵ بڕیارمدا کچێکی رزگاربووی دەستی داعش بخوازم تاکو بتوانم لانی کەم یارمەتی قوربانییەکی دەستی داعش بدەم".
ڤیان پار ساڵ لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرا و دواتر پێکەوە لەگەڵ ماهر پەیوەندی خۆشەویستییان بەست.
ماهیر، ژیانی هاوبەشی لەگەڵ خۆشەویستەکەی درووست دەکات و دڵخۆشە بەوەی هاوژینی خۆی دۆزیوەتەوە و بڕیاریانداوه به یهكهوه ژیانێكی نوێ دهستپێبكهن.
H.J