ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە دەبێتە هەڕەشەیەکی جیهانیی

ئاماری نوێ بڵاوکرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

چین ھۆشداری لە خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات و ژمارەی قوربانییانی تووشبووی ڤایرۆسەكەش بۆ نۆ كوژراو و 400 توشبوو بەرزبووەوە

دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، ڤایرۆسەكە توانایەكی زۆری بڵاوبوونەوەی ھەیە و ئەوەش ھەڕەشەیەكی گەورەیە. ئاماژە بەوەش كراوە، تا ئێستا نۆ كەس بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 400 كەسی دیكەش تووشبوون .

لێژنەی ئاسایشی تەندروستی چین بڵاویکردەوە، ڤایرۆسەكە بە رێگەی ھەناسەدان بڵاودەبێتەوە و ئەوەش وایكردووە توانای بڵاوبوونەوەی زیاتر بێت.

ھەریەك لە ئوسترالیا و كۆریای باشوور و ژاپۆن رایانگەیاندبوو، ڤایرۆسێكی نوێ گەیشتووەتە وڵاتەكانیان و كەیسی نوێی نەخۆشی تۆماركراون.

كۆرۆنا ڤایرۆسێكی نوێیە و ئەگەری ھەیە ببێتە مەترسییەكی نوێی جیھانی ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت.

 H.J