پیاوێک بۆ داوای هاوسەرگیریی چوو خنکا

پیاوێک دەیەوێت بەشێوەیەکی جیاواز داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی بکات بەڵام دەخنکێت

K24 – هه‌ولێر:

پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی لویزیانای ئەمەریکا، لە کاتی پێشکەشکردنی داوای هاوسەرگیریی دەخنکێت.

ستیڤن وێبێەر لەگەڵ کچە هاوڕێکەی دەچێتە وڵاتی تانزانیا و لەوێ دەیەوێت لەناو مەزبەحێکی شووشە و بەشێوەیەکی جیاواز کچە هاوڕێکەی دووچاری سەرسوڕمان بکات و ئەڵقەی پێشکەش بکات.

لەناو مەزبەحەکە، کاغەزێکی پێیە و لێی نووسراوە: "دەتوانم ئەوەندە هەناسەم رابگرم کە باسی هەموو ئەو شتانە بکەم لە تۆدا خۆشم دەوێت، بەڵام هەمووشتێک لە تۆدا کە خۆشم دەوێت، هەموو رۆژێک زیاتر خۆشم دەوێن".

دواتر ستیڤن ئەڵقەی هاوسەرگیریی نیشانی کچە هاوڕێکەی دەدات و دەگەڕێتەوە، بەڵام ناگاتە سەر ئاوەکە و لەبەرنەمانی ئۆکسجین بۆ ماوەیەکی زۆر، گیان لەدەست دەدات.

کچە هاوڕێکەی کە نەیتوانی بە خۆشەویستەکەی بڵێ، بەڵێ، پۆستێکی لە فیسبووک کردووە و نووسیویەتی: "تۆ رووناکی بوویت بۆ هەرکەسێک کە بتناسیایە. تۆ لەو قووڵییە نەهاتیتە دەرەوە، هەرگیز گوێت لە وەڵامەکەی من نەبوو، بۆیە دەڵێم بەڵێ! بەڵێ! یەک ملیۆن جار بەڵێ. بەڵێ من هاوسەرگیرییت لەگەڵ دەکەم".

H.J