ڤیدیۆ.. له‌ كه‌شتییه‌كی سه‌رده‌می مه‌سیحدا هه‌زاران گۆزه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون و بیره‌ دۆزرانه‌وه‌

مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می مه‌سیح

K24 – هه‌ولێر:

زانایان له‌ قوڵایی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا پارچه‌ و شوێنه‌واری كه‌شتییه‌كی رۆمانیان دۆزیه‌وه‌، كه‌ مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می "مه‌سیح" و باری كه‌شتییه‌كه‌ بڕێكی زۆر بیره‌ و زه‌یتی زه‌یتوون بووه‌.

كه‌شتییه‌كه‌ له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌یه‌كی یۆنان تێكشكاوه‌ و ژێر ئاو كه‌وتووه‌.

باری كه‌شتییه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر گۆزه‌ بووه‌، كه‌ هه‌موویان تایبه‌ت بوونه‌ به‌ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی بیره، زه‌یتی زه‌یتوون، دانه‌وێڵه‌ و خواردنی دیكه‌. ژماره‌ی گۆزه‌كان ده‌گاته‌ (6) هه‌زار گۆزه‌.

كه‌شتییه‌كه‌ 34 مه‌تر درێژ بووه‌ و (13) مه‌تریش پان بووه‌، زانایان پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ سه‌رده‌مه‌ دێرینه‌كاندا یه‌كه‌م كه‌شتی بووبێت به‌و قه‌باره‌یه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كاری بازرگانی كردبێت و خواردن و كه‌رسته‌ی گواستبێته‌وه‌.