زمانی کوردی بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ زیادکرا
K24 – ههولێر:
لە نوێترین ئەپدەیتیدا، کۆمپانیای ئەپڵ تەختە کلیکی (کیبۆردی) کوردی بۆ بەرهەمەکانی زیادکرد.
وەک ئەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ هاتووە، تایبەتمەندییە زمانەوانییەکانی ڤێرژنی iOS13 زمانی کوردی لەخۆ دەگرێت و ئیدی بەکاربەران دەتوانن بە کوردی کیبۆردەکان بەکاربهێنن.
لە ئەپدەیتە نوێیەکەی، کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی Dark Mode زیادکردووە و گۆڕنکاریشی لە تایبەتمەندییەکانی کیبۆرد و کامێراکەیدا کردووە.
H.J