جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، كێشانی 20 جگه‌ره له رۆژێكدا مه‌ترسی ره‌نگ كوێری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
له زانكۆی رۆتجرزی ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مه‌ریكا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا چاودێری ته‌ندرووستی 71 كه‌سی كردووه، كه له ژیانیاندا له 15 جگه‌ره كه‌متریان كێشاوه و ئاستی بینینیانی به‌راورد كردووه به ئاستی بینینی 63 كه‌س كه رۆژانه زیاتر له 20 جگه‌ره ده‌كێشن.
توێژه‌رانی زانكۆكه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، كه ئه‌وانه‌ی جگه‌ره كێشن زیاتر تووشی تێكه‌ڵكردنی ره‌نگه‌كان و جیانه‌كردنه‌وه‌ی ره‌نگی سه‌وز و شین و زه‌رد ده‌بن.
هه‌روه‌ها هۆشداریشیان داوه، كه ئه‌و جۆره كه‌سانه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت به ته‌واوی بینیایی له‌ده‌ست بده‌ن.
به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ساڵانه زیاتر له 6 ملیۆن كه‌س به هۆی زیانه‌كانی توتنه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و 600 هه‌زار كه‌سیش به هۆی زیانه‌كانی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر چی خۆیان جگه‌ره ناكێشن.
سه‌رچاوه: البیان
ئ.ر