لادای نوێ سه‌رنجی ئه‌وروپییه‌كانی راكێشاوه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی لادای رووسی، مۆدێلی نوێی به‌ناوی "نیڤا" به‌رهه‌مهێناوه كه نیمچه به‌رز و ده‌بڵ ئه‌كسله و به گوێره‌ی كۆمپانیاكه‌ش نموونه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، سه‌رنجی ئه‌وروپییه‌كانی راكێشاوه.
ئیڤ كاركاتزانیس، سه‌رۆكی كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له رووسیا رایگه‌یاند، له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپییه‌وه خواست له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانییان هه‌یه و به نیازن ئۆتۆمبێلى دیكه‌ش له‌سه‌ر داوای كڕیاره‌كان درووست بكه‌ن.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه به نیازه مۆدێلی 2022 نیڤا درووست بكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پێشوازییه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئیڤ كاركاتزانیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هیچ كاتێك فرۆشی لادا له ئه‌وروپا نه‌وه‌ستاوه، ئه‌گه‌رچی داواكاریش له‌سه‌ر كه‌مبووبێته‌وه، تا ئێستاش ئۆتۆمبێلی لادا مۆدێلی نیڤا، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره ژینگه‌ییه‌كان، ناچاربوونه له بازاڕه‌كانی به‌ریتانیا بیكشێنه‌وه.
به گوێره‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی رووسی، بڕیاره مۆدێله‌كانی داهاتووی لادا نیڤا، شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بگۆڕێت و هه‌مان دیزاین نابێت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م