كه‌ڵه‌شێره‌كه بێ‌تاوان ده‌رچوو
K24 - هه‌ولێر:
وێڕای سكاڵای دراوسێكان، به‌ڵام دادگا شاری ریچفۆردی فه‌ره‌نسا، بڕیاری بێتاوانی مۆریسی كه‌ڵه‌شێری ده‌ركرد و له‌مه‌ودواش له ناو ماڵی به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی، ده‌ست به بانگدان ده‌كاته‌وه.
كۆرین فیسو، ژنێكی خانه‌نشینی فه‌ره‌نسییه و له ماڵه‌كه‌یدا كه‌ڵه‌شێره‌كه به خێوده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی بانگدانی نیوه‌شه‌وانه‌وه، دوو له دراوسێكانی به بیانووی ئه‌وه‌ی بێزاربوونه، له ته‌ممووزی رابردوو، سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شێره‌كه تۆماركرد.
ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری بێده‌نگكردنی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی ده‌ركردبا، ده‌بوو كورین له ماوه‌ی 15 رۆژدا، یان ماڵه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، یان كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی بێده‌نگ بدات.
دراوسێكانی كورین به ده‌نگی كه‌ڵه‌شێره‌كه راهاتوونه و كێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام دوو كه‌س كه تازه له لادێكه نیشته‌جێ بوونه، سكاڵاكه‌یان تۆماركردووه.
ئه‌وان نیشته‌جێ لادێیه‌كی ئۆلیرۆنی كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای فه‌ره‌نسان، به‌مدواییانه پشتگیری مۆریسی كه‌ڵه‌شێر و خاوه‌نه‌كه‌ی زیادیان كرد، به جۆرێك هاوپێچ له‌گه‌ڵ یادداشتێك، 140 هه‌زار واژۆ، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆیان كۆكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی مۆریس و كورین بڕیار بدات.
كورین له باره‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كه ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات دادگایی ده‌كرێت، به درێژایی ته‌واوی ماوه‌ی دادگاییه‌كه، له ماڵه‌وه به شه‌و بێده‌نگ بووه، زۆریش له خه‌ڵك و دراوسێكان ده‌هاتن بۆ سه‌ردانی كه‌ڵه‌شێره‌كه".
دوو رۆژ به‌ر له ئێستا دادگا، بڕیاری ده‌ركرد، كه‌ڵه‌شێره‌كه بێتاوانه.
ئ. م