چیرۆكی ئه‌و 4 پیاوه‌ی باجی تاوانێكیان دا كه ئه‌نجامیان نه‌دابوو
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "UsaToday"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، دادگای فلۆریدا 4 پیاوی ئه‌مه‌ریكی له بنه‌ڕه‌ت ئه‌فه‌ریقی بێبه‌ری كرد له تاوان، كه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیان بۆ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ درابووه و پاڵ و رووداوه‌كه‌ش به‌ر له 70 ساڵ روویداوه.
له دانیشتنێكی چوار كاتژمێری‌دا، دادگا ئه‌و 4 تۆمه‌تباره‌ی بێبه‌ری كرد له تاوان، كه كه‌سوكاری تۆمه‌تباران و خودی ئه‌و كه‌سه‌ی رایگه‌یاندبوو له‌لایه‌ن ئه‌و 4 پیاوه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، ئاماده‌ی دادگاییه‌كه بوون.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له‌و دانیشتنه‌ی دادگا، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری بێتاوانی ئه‌و 4 پیاوه پێشكه‌ش كرا، كه به (چوار كه‌سه‌كه‌ی گرۆڤلاند) ناسراون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، "قوربانییه‌كه‌ش" دانی به‌وه‌دانا كه له‌راستیدا هیچ ده‌ستدرێژییه‌كی سێكسی له‌لایه‌ن ئه‌و 4 پیاوه‌وه نه‌كراوه‌ته سه‌ری، له ئه‌نجامیشدا دادگا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 4 پیاوه‌كه ده‌ركرد و رایگه‌یاند، كه‌یسه‌كه نموونه‌یه‌كی دیاری سته‌می ره‌گه‌زییه.
رووداوه‌كه ساڵی 1949 له شاری گرۆڤلاندی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا روویداوه، كاتێك كچێكی 17 ساڵی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن 4 پیاوی ئه‌مه‌ریكی له بنه‌ڕه‌ت ئه‌فریقی (ره‌شپێست)، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ری، به‌ڵام هیچ شایه‌تحاڵێك نه‌بوو راستی رووداوه‌كه بسه‌لمێنێت.
ئه‌وكاته "تاوانه‌كه" بێزارییه‌كی زۆری دانیشتووانی شاره‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و له ئاكامدا ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی شێوا، سپیپێسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ناوچه‌ی ره‌شپێسته‌كان و چه‌ند خانووێكیشیان سووتاند.
ئه‌وكاته دادگا سزای له سێداره‌دانی بۆ دوو له‌و پیاوانه ده‌ركرد، یه‌كێكیشیان سزای هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌ی چواره‌میش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هێرشی كرایه سه‌ری و به كۆمه‌ڵ لێیاندا تا كوشتیان.
دوای نزیكه‌ی 70 ساڵ دادگا، به ئاماده‌بوونی قورباییهكه، كه رایگه‌یاندبوو ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر، بێتاوانی 4 پیاوه‌كه‌ی ده‌ركرد.
به گشتی ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا رووداوی له‌و شێوه‌یه رووده‌ده‌ن، كه به هه‌ڵه گیراون و دادگایی كراون، دوای چه‌ندین ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت بێ‌تاوانن.
ئ. م