ڤیدیۆ.. زللـه وه‌شێنه‌كانیش ده‌بنه پاڵه‌وان
K24 – هه‌ولێر:
له شاری "لیما"ـی پایته‌ختی "پیرۆ" تا دێت ناوبانگی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ربڵاوتر ده‌بێت، كه له رووسیا توانی له زللـه وه‌شاندن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
پاڵه‌وانێتی زللـه وه‌شاندن وه‌رزشێكی نوێی میللیه و پێویسته به‌شداربوو، ته‌مه‌نی له (18ساڵ) كه‌متر نه‌بێت و كێشی له نێوان (80 -100) كیلۆگرام بێت.
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا، هاووڵاتی ڤه‌نزوێلی، "جێری سمیس"ـی ته‌مه‌ن (32 ساڵ) یه‌كه‌م بوو و خه‌ڵاتێكی به به‌های (296) دۆلار پێبه‌خشرا.