پێنج هۆکاری لەرزینی دەست

جیا لە نەخۆشییەکان، ئەو هۆکارانە چین دەبنە هۆی لەرزینی دەست

K24 – هه‌ولێر:

لەرزینی دەست بۆ بوونی چەند نەخۆشییەک دەگەڕێتەوە. بۆ نموونە. نەخۆشی پارکینسۆن لە کەسانی بەتەمەن و هەندێک لە گەنجان، دەبێتە هۆی لەرزینی دەستەکان، بەڵام چەند هۆکارێکی دیکە کە رەنگە رۆژانە ئەنجامی بدەین، دەبێتە هۆی لەرزینی دەست.

کەم خەویی

کەمخەویی دەبێتە هۆی ئەوەی لەشی مرۆڤ بچێتە دۆخێکی نائاساییەوە و فشاری بچێتە سەر، ئەمەش هەندێک جار دەبێتە هۆی لەرزینی دەست.

خواردنەوەی کافێین

خواردنەوەی کافێین بە رێژەیەکی زۆر کار دەکاتە سەر کۆ ئەندامی دەمار. خواردنەوەی زۆری چا و کحولیش هەمان کاریگەرییان هەیە.

دەرمان

هەندێک جۆری دەرمان کە کار دەکەنە سەر کۆ ئەندامی دەمار دەبنە هۆی لەرزینی دەست. بە تایبەت دەرمانی نەخۆشییەکانی رەبۆ، شەقیقە و هۆرمۆنەکان.

جگەرەکێشان

زۆر کێشانی جگەرە کاریگەری خۆی هەیە. جگەرە دەبێتە هۆی ئەوەی لێدانی دڵ زیاد بکات بەمەش مرۆڤ دەخاتە دۆخێکی نائاساییەوە کە هەندێک جار دەبێتە هۆی لەرزینی دەست.

کەمی ڤیتماین بی 12

ڤیتماین بی 12 تەندروستی دەمارەکان دەپارێزێت و گرنگە بۆ دی ئێن ئی. ئەگەر هێلکە و گۆشتی سوور نەخۆیت، رەنگە ئەو جۆرە ڤیتامینەت کەم بێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزینی دەست و قاچ.

Times of India