خواردنه‌وه گازییه‌كان هه‌ڕه‌شه له ژیانی رۆژووگران ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پاكستانی ده‌ریخستووه، خواردنه‌وه‌ی گازی له كاتی به‌ربانگ و پارشێودا مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی رۆژوه‌وانان.
شاره‌زایان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، خواردنه‌وه‌ی هه‌شت كوپ خواردنه‌وه‌ی گازی به گه‌ده‌ی خاڵی سه‌رده‌كێشێت بۆ درووستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی رۆژووگران و ره‌نگه ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانیان.
دكتۆر بیلال جه‌میل، پسپۆڕی خواردن، به رۆژنامه‌ی (ئوردوپۆینت)ی راگه‌یاندووه، خواردنه‌وه گازییه‌كان كرداری هه‌رس تێكده‌ده‌ن و لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداریان ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندرووستی مرۆڤ.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كردووه، ره‌نگه خواردنه‌وه گازییه‌كان ببنه هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك و درووستبوونی كێشه له دڵ و هه‌رگیز تێنوێتی ناشكێنن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته پێویستی به بڕێكی زۆر ئاو بێت. هه‌ر بۆیه باشتر وایه رۆژووگران لێی دووركه‌ونه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، هه‌ر كوپێكی خواردنه‌وه‌ی گازی 140 گه‌رمۆكه‌ی وزه‌ی تێدایه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سودی خۆراكی دیكه‌ش له‌ناو به‌رێت.
پزیشكه‌كان ئامۆژگاری رۆژووگران ده‌كه‌ن، له بری خواردنه‌وه‌ی گازی، هه‌وڵبده‌ن خواردنه‌وه‌ی فرێش و سرووشتی به‌كاربهێنن.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر