توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی گرین‌لاند بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی زانایان
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆرانی كه‌شوهه‌وا، له یه‌ك رۆژدا توانه‌وه‌ی 11 ملیار تۆن سه‌هۆڵبه‌ندیان له گرین‌لاند تۆمار كردووه، كه ئه‌وه‌ش بڕێكی یه‌كجار زۆره و شاره‌زایانی نیگه‌ران كردووه.
رۆس مۆترام، زانای دانیماركی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و بڕه له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه تۆماركراوه و ده‌ڵێت: "دوورگه‌ی گرین‌لاند ئێستا زۆرترین سه‌هۆڵی له‌ده‌ستداوه به‌درێژایی مێژوو".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و توانه‌وه‌یه به گشتی له كۆتایی مانگی ئایار رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌وجاره كه‌وتووه‌ته مانگی ئابی ئه‌مساڵ، كه پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزتربوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی پسپۆران، شه‌پۆله‌كانی گه‌رما، كه له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئاگره‌كانی سیبیریا، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆره‌ی سه‌هۆڵه‌كه هه‌یه.
پسپۆران ترسیان له توانه‌وه‌ی زياترى رووپۆشه سه‌هۆڵییه‌كه‌ی گرینلانده و نیگه‌رانن له‌وه‌ی هه‌مان حاڵه‌تی 2012 دووباره ببێته‌وه، كه به‌شێكی زۆری توایه‌وه.
Greenland is experiencing a massive heat wave right now—the same one that hit Europe last week. This temporary mass of hot air is also turning the frozen surface of the ice sheet that covers the country into patches of slush. https://t.co/476cUk8Rz4
— WIRED (@WIRED) August 3, 2019
? Jason Gulley pic.twitter.com/1CxMIq433p
سه‌رچاوه: RT
ئ. م