به ڤیدیۆ.. پۆلیسی چین به قه‌ناس كچێك له ده‌ست رفێنه‌ره‌كه‌ی ئازاد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چین بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له یه‌كێك له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مین، له شاری نانینگی ئه‌و وڵاته، پۆلیس به قه‌ناس كچێك له ده‌ست رفێنه‌ره‌كه‌ی ئازاد ده‌كات.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، رفێنه‌ره‌كه‌ی كچه‌كه‌ی له سووچێكی وێستگه‌كه، كچێكی له‌پێش خۆی داناوه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده نییه كچه‌كه ئازاد بكات، هه‌ڕه‌شه‌ش له پۆلیس ده‌كات، ئه‌گه‌ر بچنه پێشه‌وه كچه‌كه ده‌كوژێت.
دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر گفتوگۆی بێ ئه‌نجام، پۆلیس بڕیاری به‌كارهێنانی چه‌كی دا و به قه‌ناس ته‌قه‌یان له رفێنه‌ره‌كه كرد و كچه‌كه‌ش ئازاد كرا.
ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كه قه‌ناسه‌كه‌ی به‌كارهێنا، تزین هاو، 42 ساڵه، كه فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌ته و له وێستگه‌كه دایمه‌زراند و له نێوان هه‌ردوو قاچی پۆلیسه هاوڕێكانی رفێنه‌ره‌كه‌ی پێكا.
به گوێره‌ی میدیاكانی چین، رفێنه‌ره‌كه راسته‌وخۆ له شوێنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش كچه‌كه به سووكی بریندار بووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م