ئه‌پڵ ئایفۆنێكی نوێ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

ئایفۆن ریزبەندی چوارەم پڕفرۆشترین مۆبایلە لە جیھان

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای ئەپڵی ئاشكرایكرد، لە 10 ئه‌یلولى 2019، مۆبایلێكی نوێی ئایفۆن دەخاتە بازاڕەوە.

كۆمپانیای ئەپڵ بلاویكردەوە، بەھۆی داكەوتنی فرۆشی مۆبایلەكانی، لە 10ی ئه‌یلولى 2019، ئایفۆنێكی نوێ دەخاتە بازاڕەوە و دەیانەوێت لەرێگەی ئەم مۆبایلە نوێیەوە ئاستی فرۆشی كۆمپانیاكه‌ بەرزبكەنەوە.

فرۆشی مۆبایلی ئایفۆن داكەوتووە بۆ ریزبەندی چوارەمی پڕفرۆشترین مۆبایلەكانی جیھان و بەگوێرەی ئامارەكانیش لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ 35 ملیۆن و 300 ھەزار ئایفۆن فرۆشاوە لەكاتێكدا سامسۆنگ و ھواووی و ئۆپۆ، سەرووی 36 ملیۆن مۆبایلیان فرۆشتووە، بەڵام ئەپڵ پلانی ھەیە لە مۆبایل نوێكەی ئایفۆن و لە رێگەی زیادكردنی خزمه‌تگوزاریدا ئاستی فرۆشی بەرزبكاتەوە.

ئ. م