لە شەش مانگدا زیاتر لە 2 ھەزار منداڵ لە چەمچەماڵ لە دایكبوونە

"زیاتر لە 750 منداڵ بە نەشتەرگەرى لە دایکبوون"

K24 - سلێمانی

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى چەمچەماڵ لە ماوەی لە 6 مانگى سەرەتاى ئەمساڵ زیاتر لە 2 دوو هەزار منداڵ لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبوونە.

بەپێی ئامارێك كە تەندروستی چەمچەماڵ بە ئاماژەدان بە نووسراوی نەخۆشخانەى گشتى (شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد) بۆ ژنان و منداڵبوون ئاشكرای كرد: "بەپێی ئامارەکە لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 2 ھەزار و 150 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبوونە کە ھەزار و 399 بە سرووشتی لە دایكبوون و 751 منداڵیش بە نەشتەرگەرى لە دایکبوون".

ھ.م