په‌یوه‌ندی نێوان قه‌ڵه‌وی و زیره‌كی له منداڵدا دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی په‌یوه‌ندی نێوان كێشی زۆر و ئاستی زیره‌كی له منداڵان دۆزیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و منداڵانه‌ی كێشی جه‌سته‌یان زیاتره له باڵا و كێشی ئاسایی ته‌مه‌نیان، ئاستی زیره‌كییان كه‌متره، چونكه كێشی زۆر كاریگه‌ری له سه‌ر توێكڵی مێشكیان درووست ده‌كات، كه به‌رپرسه له بڕیاردان و بیركردنه‌وه و زیره‌كی و داهێنان.
توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، ئه‌و منداڵانه‌ی له قوتابخانه‌ن، تا كێشیان زیاتر بێت له تاقیكردنه‌وه‌كان ئاستیان خراپتر بووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی كێشیان كه‌متره.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه له زانكۆی ڤێرمۆنت ئه‌نجامدراوه، 3 هه‌زار و 190 منداڵ له نێوان ته‌مه‌نی 9 تا 10 ساڵی به‌شداریان كردووه.
ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و منداڵانه‌ی كێشیان زۆره، توێكڵی پێشه‌وه‌ی مێشكیان ته‌نكتر ده‌بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی كێشیان سرووشتییه.
توێكڵی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك، به‌شێكی دانه‌بڕاوه له توێكڵی ده‌ره‌وه‌ی مێشك و رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له توانای كه‌سه‌كه بۆ پلانانان و كۆنترۆڵكردنی ره‌فتاره‌كانی.
سه‌رچاوه: RT