گڵۆپی LED زیان بە چاو و ئاسوودەیی نووستن دەگەیەنێت

"ووزەیەکی زۆری تێدایە"

K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەیەکی فەرەنسی ئاشکرای دەکات، گڵۆپی LED لە ماڵەکان زیان بە گلێنەی چاو و سیستمی خەو دەگەیەنێت.

ئاژانسی خواردن، کەشووهەوا و کاری فەرەنسی کە تایبەتە بە تەندروستی و سەلامەتی لە توێژینەوەیەکی دەریخستووە، گڵۆپی LED یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی چاوکزیی دوای تەمەن 50 ساڵی و تێکچوونی ماکولا (بەشێک لە گلێنەی چاو کە گرنگە بۆ ئەوەی چاو بە تیژیی بمێنێتەوە).

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە بەکارهێنانی فیلتەر و چاویلکە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو جۆرە گڵۆپە.

ئەوەی وایکردووە ئەم جۆرە گڵۆپە زیانی زۆرتر بێت بە بەروارد بە رووناکی ئاسایی یان گڵۆپە کۆنەکان، بوونی رێژەیەکی زۆری وزەیە لە ناو تیشکی رووناکییەکە.

رووناکییەکە کاریش دەکاتە سەر ئاسوودەیی نووستن چونکە لە رێگای گلێنەی چاوەوە کار دەکاتە سەر مێشک و دەبێت هۆی دەردانی هۆرمۆنی مێلاتۆنین، بەڵام ئەم زیانە تەنها لە شەودا چالاکە، لە رۆژدا تەنک تەنها خراپ نییە، بەڵکو سوودی هەیە و مرۆڤ هۆشیار دەکاتەوە.

CNN

H.J