دوای 22 ساڵ تەرمی کەسێک بەهۆی Google Earth دۆزرایەوە
K24 – ههولێر:
کەسێک بە ناوی ویلیام مۆلدت لە تشرینی دووەمی ساڵی 1997، لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی فلۆریدا و لە ناوچەی پاڵم بیچ دێتە دەرەوە و دواتر بێسەروشوێن دەبێت.
کەسێکی خەڵکی ناوچەکە بۆ سەیرکردنی گەڕەکەکەی خۆیان لە رێگای Google Earth، ئۆتۆمبێلێک لەناو دەریاچەی شارەکەیان دەبینێت و لای نامۆ دەبێت، دواتر پۆلیسی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
لە دوای بە دواداچوونەکانی پۆلیس دەرکەوت، تەرمی ویلیام لەناو ئۆتۆمبێلەکە بووە و پێش 22 ساڵ لەمەوبەر خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوونەتە ناو دەریاچەکە.
دواین زانیاری لەسەر ئەو کەسە ئەوەبووە، پێش ئەوەی شەو درەنگ بکات، لە یانەکە هاتووەتە دەرەوە و پەیوەندی بە کچە هاوڕێیەکەی کردووە و پێی گوتووە کە دەیەوێت بچێتەوە ماڵەوە، بەڵام ئیدی دیار نەماوە و هیچ هەواڵێکی لەسەر نەزانراوە.
The Guardian
H.J