لۆرییەک دزێکی هەڵهاتوو دەکات بەژێرەوە
K24 – ههولێر:
لە شاری ئیسێکس لە بەریتانیا کەسێک دزی لە سوپەر مارکێتێک دەکات و دواتر هەڵدێت، بەڵام لۆرییەک دەیکات بەژێرەوە.
پۆلیسی شارەکە رایگەیاندووە، دزەکە تەمەنی 30 ساڵە و هەردوو قاچی بە سەختی برینداربوون، بەڵام گیانی لەدەست نەداوە.
ئەگەرچی پیاوەکە تەنها جانتایەک میوە و سەوزەی دزیوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیراوە و جیا لە دزەکە، پۆلیس شۆفێرەکەشی دەستگیر کردووە.
ئەگەرچی بەریتانیا وڵاتێکی پێشکەوتووە، بەڵام بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کار و خانەنشینی بەریتانیا (DWP)، زیاد لە 13 ملیۆن کەس کە دەکەنە 21%ی رێژەی دانیشتووان لەو وڵاتە هەژارن.
سەرچاوە: مێترۆ
H.J