ئافره‌تێك له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا دوو منداڵی به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی هندی له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی دانانی منداڵی بلوورییه‌وه دوو منداڵی به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت، ریكۆردی به‌ته‌مه‌نترین دایك له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌شكێنێت، كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا منداڵی بووبێت.
ئیراماتی مانگایاما، ئه‌و ئافره‌ته‌ی ویلایه‌تی ئه‌ندرا برادیشی هندییه، كه دوای 60 ساڵ له چاوه‌ڕوانی له‌گه‌ڵ راجا راو، هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 78 ساڵییه‌كه‌ی بڕیاریاندا، له رێگه‌ی دانانی منداڵی بلوورییه‌وه ببن به دایك و باوك.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی هندستان، پرۆسه‌ی دانانی منداڵه‌كان سه‌ركه‌وتووانه بووه و دوای ته‌واوبوونی 9 مانگ له سكپڕی مانگایاما، ئه‌و ئافره‌ته دوو كچی به‌یه‌كه‌وه بوو.
وه‌ك له راپۆرته هه‌واڵیه‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه، نۆڕینگه‌ی منداڵانی بلووری له شاری جونتوور ته‌واوی تێچووی پرۆسه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، چونكه وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخینه‌یه رایانگه‌یاندووه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویه كه بتوانن پرۆسه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بۆ ئافره‌تێكی له‌و ته‌مه‌نه ئه‌نجام بده‌ن.
مانگایاما به‌درێژایی 9 مانگی سكپڕییه‌كه‌ی له ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه دایكه ته‌مه‌ن 74 ساڵییه‌كه ده‌ڵێت: "ناتوانم به ده‌ربڕینی وشه گوزارشت له هه‌سته‌كانم بكه‌م، دوو منداڵه‌كه‌م ته‌واوكه‌ری منن. دواجار كۆتایی به چاوه‌ڕوانییه 60 ـه‌كه‌م هات. ئێستا هیچ كه‌سێك به نه‌زۆك با‌نگم ناكات، دوای ئه‌وه‌ی دراوسێیه‌كم له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری دانانی منداڵی بلوورییه‌وه توانی ببێت به دایك، منیش بیرم له هه‌مان چاره‌سه‌ر كرده‌وه".
دایكه هندییه‌كه به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر ئۆماشانكه‌ری پزیشك دوو منداڵه‌كه‌ی بوو و وه‌ك ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، "پرۆسه‌كه وه‌ك شتێكی له‌ناكاو بوو بۆ من، هه‌روه‌ك چاره‌سه‌ریش ته‌حه‌دییه‌كی گه‌وره بوو به‌لای منه‌وه".
پسپۆران ده‌ڵێن: ئیراماتی به قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه، كه ماوه‌ی 30 ساڵه له سووڕی مانگانه وه‌ستاوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، به له دایكبوونی دوو منداڵه‌كه‌ی، ئه‌و ئافره‌ته ریكۆردی به ته‌مه‌نترین دایكی له جیهان شكاندووه، ئه‌ویش "ماریا دیل كارمن بوسادا لارا"ـیه، كه له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا له ساڵی 2006 دوو منداڵی كوڕی به‌یه‌كه‌وه بوو، به‌ڵام دانی به‌وه‌دانابوو، كه له‌باره‌ی ته‌مه‌نی درۆی كردووه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نه‌شته‌رگه‌ری پیتاندنی هێلكه له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس بۆی ئه‌نجام بدرێت، چونكه ده‌یزانی له‌و ته‌مه‌نه زۆره‌دا پزیشكان ره‌تیان ده‌كرده‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌ریتانیاش ته‌نیا چاره‌سه‌ری دانانی منداڵی بلووری بۆ ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كرێت، كه ته‌مه‌نیان له خوار 43 ساڵیدایه.
سه‌رچاوه: میرۆر
H.B