رێگه‌ی داهێنه‌رانه‌ی قاچاخچیان بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پۆلیسی سنووری ئیسپانی، دوو كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبیان ده‌ستگیركرد، كه ویستوویانه له رێگه‌ی قاچاخه‌وه دوو كه‌سى ئه‌فه‌ریقی بگه‌یه‌ننه كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌سانه‌یان له هه‌ندێك شوێنی نهێنی و نادیاری ئۆتۆمبێل شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌وانه له رێگه‌ی پشكنینی تایبه‌ت دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌رهێنراون.
پۆلیس دوو كه‌سی ئه‌فریقی، كه خه‌ڵكی وڵاتانی غینیان، له شوێنی زۆر نادیاری ئۆتۆمبێله‌كه دۆزیوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت درووست كراوه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به شێوازێكی زۆر سه‌خت ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه‌س ناتوانێت بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن چوونه‌ته ئه‌و جێگه‌یه و خۆیان حه‌شارداوه.
ئ. م