شه‌ش ساڵه‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی دووسایدی ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو نه‌بووه‌

تەنها یه‌ك کیلۆمەترە

K24 - ده‌ربه‌ندیخان:

بەهۆکاری دانانی لەسەر بودجەی پترۆدۆلار، ماوەی 6 ساڵە شەقامێکی سەرەکی دوو سایدی لەدەربەندیخان بەتەواو نەکراوی ماوەتەوە.

زمناکۆ ئه‌نوەر، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان به‌ كوردستان 24ی راگەیاند، داواکاری ئیدارەی قەزاکە، تەواوکردنی پرۆژەکە بووە بەرلەهاتنی وەرزی زستان،  بۆئەو مەبەستەش شارەوانی دەربەندیخان لەهەوڵی بەردەوامدایە لەگه‌ڵ وەزارەتی پەیوەندیدار بۆ گۆڕینی لەپارەی پترۆدۆلارەوە  بۆ سەر بودجەی ئاسایی.

شەقامی دوو سایدی "پەیمانگا" کە درێژیەکەی تەنها یه‌ك کیلۆمەترە، ڕێگای سەرەکی تێرمیناڵی گشتی دەربەندیخانە، کە هاووڵاتیان لەو رێگاوە سەردانی شارەکانی دیکە دەکەن.

پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان، لەسەر هەمان رێگایە، کەلەوەرزی زستاندا گرفتێکی زۆری بۆ هاتووچۆی قوتابیان درووستکردووە.

لەکاتەکانی داخستنی تونێلی دەربەندیخانیش رێگاکە وەك رێگای سەرەکی بەستنەوەی ناوچەکانی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانیەوە بۆ هاتو‌وچۆکردن بەکار هێنراوە.

ئامادە و فۆتۆ : کاروان یارە

فۆتۆی ئەرشیف : شۆڕش سەید احمد