كوردێك ریكۆردێكی نوێی شكاند
K24 - ڤێسترۆس
كوردێكی دانیشتووی سوید، له دروستكردنی پاقڵاوه‌دا ژمارەیه‌كی پێوانەیی تۆمار کرد و توانی ناوی خۆی و کورد بخاتە نێو کتێبی گینسەوە.
کەیھان دەروێشیی، كه پیشه‌ی هه‌ویركاریی و شیرنه‌مه‌نی ده‌كات، دوای چه‌ندین مانگ كاركردن له دروستكردنی جۆرێكی پاقڵاوه، ژمارەی پێوانەیی شكاند و ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار كرا.
ئەو به هاوكاریی و سپۆنسه‌ریی چه‌ند كه‌سێك و به چەندین مانگ خەریکی دروستكردنی پاقلاوەكە بووە، تا توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت.
كەیھان كه خەڵکی بێرەسپی رۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 27 ساڵە، ماوەی 20 ساڵە لە سوید دەژیێت، بە دروستکردنی 724 کیلۆ، کە پێشتر کوڕێکی تورک بە 513 کیلۆ ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار كرابوو، میدیاکانی سویدی ورژاندووە.
ھ.م