چۆلەکەیەک شەڕی دوو قەلەڕەش بۆ رزگارکردنی بێچووەکەی دەکات

لای هەندێک لە ئاژەڵان دایکایەتیی لە هەموو مەترسییەکان گەورەترە

K24 – هه‌ولێر:

دوو قەلەڕەش هێرشدەکەنە سەر بێچووە چۆلەکەیەک و دایکی چۆلەکەکەش خۆ نەویستانە بەرەنگاریان دەبێتەوە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، دوو گرتە ڤیدیۆی لەبارەی سۆزی دایکێتیی لە ئاژەڵاندا بڵاووکردووەتەوە و تیایدا چۆلەکەیەک بەرگری سەخت لە بێچووەکەی دەکات و لە گرتە ڤیدیۆکەی دیکەدا، سەگێک بێچووەکانی لە لافاو و بارانی زۆر رزگار دەکات و بۆ شوێنێکی پارێزراویان دەگوازێتەوە.

H.J