خانمان لە جیهاندا بە دوای چ پیاوێکدا دەگەڕێن؟

بزانە خانمی هەندێک لە وڵاتان چییان لا گرنگە و داوای چی دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

دەزگای راپرسی Clue Ideal Partner Survey بە هاوکاری زانکۆی گۆتینگن لە ئەڵمانیا، لە 180 وڵات، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ 65 هەزار خانم کردووە و بە گوێرەی هەر وڵاتێک زۆرترین ویستی خانمان لە پیاوان دیاری کراوە.

داتاکان بەم جۆرەی خوارەوەن (سەدا چەندی ژنان ئەو وڵاتانە داوای شتێکی دیاریکراو دەکەن):

سەقامگیریی دارایی

66.7%ی ژنانی ژاپۆن سەقامگیریی دارایان لا گرنگە، مەکسیک 60.8%، ئەمەریکا 59.8%، کۆڵۆمبیا 58.9%، بەریتانیا 42.4% دانیمارک 41.9%، ئیسپانیا 38.31%، ئەڵمانیا 38.05%، ئیتاڵیا 38.1% و فەرەنسا 34%

بڕوانامە

کۆڵۆمبیا 82%، مەکسیک 80.8%، بەڕازیل 80.7%، دانیمارک 55.4% و بەریتانیا 50.2%

ئەزموونی پەیوەندی و سێکس لە رابردوودا

ئیتاڵیا 75.5%، فەرنسا 65.7، مەکسیک 30%، ئەمەریکا کەمتر لە 30%، بەریتانیا کەمتر لە 25%

لێکچوون لە بیروڕای سیاسی

بەڕازیل 44.2%

ئەمەریکا 43.6%

رووسیا 19.6%

مەکسیک 17.1%

فەرەنسا15.5%

بیروباوەڕی ئاینیی

ئەمەریکا 39.5%، کۆڵۆمبیا 35.2%، بەڕازیل 33%،  ژاپۆن 31.9%، ئەڵمانیا 20.8% و فەرەنسا 21.2%

رووی دەرەوە لای تەواوی خانمانی وڵاتە جیاوازەکان

باڵا بەرزی 90%

زەردەخەنەیەکی سەرنجڕاکێش 80%

جوانی چاو 70%

قەبارەی ئەندامی نێرینە 60%

بەخشندەیی

مەکسیک 79.2%، ئەرجەنتین 78%، کۆڵۆمبیا 75.1%، ئیسپانیا 73.9%، فەرەنسا 58.5%، بەریتانیا 52% و  ئەڵمانیا 48%

Clue Ideal Partner Survey