چەند سوودێکی خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ بە بەیانیان

هەموو بەیانییەک شەربەتێکی گەرمی لیمۆ بخۆرەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەیانیان پەرداخێک ئاوی گەرمی لیمۆ، چەندین سوودی بۆ کۆئەندامی هەرس، کەمکردنەوەی دڵەکزێ، کەمکردنەوەی غازات هەیە. هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و سوودی بۆ تەندروستی دڵ، ماسوولکەکان و بەکارهێنانی کاربۆهایدرەت هەیە.

جیا لەمانە، رۆژانە خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ، چەند سوودێکی دیکەشی هەیە:

دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشاری دەروونی

کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری برسێتیی

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری بەوەی بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندە

باشترکردن و جوانکردنی پێست بەوەی بە دژە ئۆکسانەکان دەوڵەمەندە

Orissapost